کوردستان میدیا: رێوڕەسمی ساڵیادی راگەیەنراوی جیهانیی مافی مرۆڤ، بە بەشداریی ژمارەیەک کەسایەتی و نوێنەری پارتە کوردستانییەکان، لەوانە کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ئاڵمان، بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ ئاڵمان بە سەرپەرستیی ”شەهریار نەقشبەندی” بەرپرسی کۆمیتە، لە رێوڕەسمی ٦٥ـەمین ساڵیادی جاڕنامەی گەردوونیی مافی مرۆڤ کە لەلایەن ”ناوەندی پارێزگاریی مافی مرۆڤ ــ ئێران” لە رێکەوتی ٢٤ی سەرماوەز ١٣٩٢ی هەتاوی لە شاری هانۆڤێری ئاڵمان رێکخرابوو، بەشداریی کرد.
